١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٥٩
لە ناو چوونی تیمیکی ترۆریستی لە سەراوان

سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران تیمی ٩ کەسی تاقمی ترۆریستی "جەیشۆلزۆڵم" سەربە ئەمریکا و ئاڵی سەعوودی لە سەراوان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دا ، لە ناو برد .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :یەکەکانی بنکەی قۆدسی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە دریژەی ئۆپەراسیۆنیک دا کە حەوتەی ڕابردوو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ئەنجام دراوە تیمیکی ٩ کەسی ترۆریستی لە ناو بردووە .

لەم ئۆپەراسیۆنە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران جگە لە کوشتنی سەرکردەی ئەم تیمە ترۆریستییە ، ٣ کەس ی دیکە لە ئاژاوە گێرانی یان کووشتووە .

لەم ئۆپەراسیۆنە کە لە ناوچەکانی سنووری کوهەکی سەراوان ئەنجام دراوە ، جگە لە لەناو چوونی تۆکمەی تیمی ترۆریستی ناسراو بە " جەیشۆلزۆڵم"، (جەیش ئەلعەدل) ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و.... بەغەنیمەت گیردراوە....

کۆتایی کورتە نامە/310